ماکسی ڕۆدریگێز هێرشبەری بە ئەزموونی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوول ڕیزەکانی یانە ئینگلیزییەکەی جێهێشت و گەڕایەوە یانەی نیوڵ ئۆڵد بۆیزی وڵاتەکەی کە هەمان ئەو یانەیەیە کە تێیدا دەستی بە یاریکردن کرد.
ماکسی لە ساڵی ٢٠١٠ لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە گوێزرایەوە بۆ لیڤەرپوول، لەو ماوەیەدا بەشداری لە ٧٣ یاریدا کردوو و ١٧ گۆڵی تۆمارکردبوو. لەدواین پەیامیدا پاش جێهێشتنی ئەنفیڵد وتی “هەوڵمدا هەموو ڕۆژێک کە درێسی لیڤەرپوول دەپۆشم باشترینی خۆم پێشکەشبکەم، شەرەفێکی گەورەبوو بۆمن درێسی ئەم یانەیەم پۆشی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو”.
ڕۆیشتنی ماکسی لەو یانەیە هاوکاتە لەگەڵ کڕینی فابیۆ بۆرینی لە یانەی ڕۆماوە بەرامبەر بە ١١ ملیۆن پاوەند.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|دو شنبهبرچسب:,|